نرخی نه‌وت و زێڕ دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه بینی
وێستگهنیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، بۆ ئه‌مڕۆ نرخه‌كان كه‌مێك نزمبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینیوه و نرخی زێڕیش دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی ته‌مموزی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 86 دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به 86 دۆلار و 86 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 82 دۆلار و 91 سه‌نت دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به 83 دۆلار و 44 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات نرخی زێڕیش نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی بوو به دوو هه‌زار و 384 دۆلار، له‌كاتێدا دوێنێ به دوو هه‌زار و 391 دۆلار بوو.
AM:08:10:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت