حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاتنی مووچەوە روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-


حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاتنی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 لە بەغداوە روونکردنەوە دەدات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئەیلولی 2024، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاڤا نیوز رایگەیاند، "دوای بردنی لیستەکان بۆ بەغدا لەماوەی 14 ڕۆژ مووچەی مانگەکانی 9 و 8 دێت".


ئاماژەی بەوەشکرد، "هەفتەی ئایندە سەرجەم دۆسێکانی تایبەت بە مووچە لەسەر ئەو داواکارییانەی بەغدا هەیبووە لە لیستی مووچە، ناوی دووبارە، کۆدی بایۆمەتری دەبەینە بەغدا و دەخرێتە سەر میزی گفتوگۆکان، و سەرجەم کەیسەکان یەکلایی دەکەینەوە لەگەڵ عێراق".


ئومێد سەباح ئەوەشی وت، "تا کۆتایی ئەمساڵ مووچە بەردەوام دەبێت و مۆڵەت بە هەردوو حکومەت دراوە سەرجەم گرفتەکان چارەسەر بکەن، و لە ساڵی نوێشدا ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، و بڕیارە سەرجەم گرفتەکان تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکرێن".




PM:09:35:15/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 6232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت