رۆژانە رێگەیەکی سەرەکی هەولێر بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دادەخرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتییان لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دەکاتەوە.
لە راگەیەندراێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "لەپێناو کەمکردنەوەی جەنجاڵی و چارەسەرکردنی سستی جوڵەی هاتووچۆ لە رێگەی سەرەکی هەولێر- پیرمام لەنزیک کۆمەلگای شاوێس لە ئەمڕۆوە رۆژی سێشەممە 17ی ئەیلولی 2024 رۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە 7:30 بەیانی تا 9:30 بەیانی رێگەی گوندی شاوێس بۆ سەر رێگەی سەرەکی هەولێر - پیرمام دادەخرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو رێگەیەوە دەهاتنەسەر رێگەی پیرمام دەتوانن لە دووسایدی رێگەی سەرەکی کۆمەلگای شاوێسەوە بچنە سەر رێگەی هەولێر پیرمام، هەروەها ئەم داخستنە بەشێوازی (تێست) دەبێت".
AM:08:21:17/09/2024
ئهم بابهته 4592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت