هاتوچۆی سلێمانی له بارهی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سهرهتا هاتەدهنگ
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، "هەندێک دەنگۆ دەربارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بڵاوکراونەتەوە و بە ناوی هاتوچۆی سلێمانییەوە قسە کراوە، هەموو ئەو بابەتە دوورە لە راستی و کاڵایەکی خراپی کەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە".
ئاماژە بەوەکراوە، "هاتوچۆی سلێمانی هۆبەیەکی نیە بە ناوی وتەبێژوە، هیچ ئەفسەرێکمان ناونیشان و پۆستی وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی نییە، دەربارەی ئەو جۆرە بابەتە کەس بۆی نیە بەو ناوەوە لێدوان بدات. هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە".
PM:06:43:15/09/2024
ئهم بابهته 1136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت