گەنجێکى کورد لە یەختە نوقومبوەکەى کەناڵى ئینگلیز خنکاوە
دیاری کامەران محەمەد
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیزدا ژێرئاوکەوت و لە ئاکامدا ژمارەیەک کۆچبەر خنکان و لەناویشیاندا گەنجێکی کورد هەیە.
رەنج پشدەرى، چالاکوان بڵاویکردوەتەوە؛ دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه 15ی ئهیلولی 2024، ههشت کۆچبەر لە رێگای ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان، لە ئێستادا ناسنامەی یەکێک لەو قوربانیانە ئاشکراکراوە کە ئەویش گەنجێکی لەدایکبوی ساڵی 2000 بە ناوی (دیاری کامەران محەمەد) کە خەڵکی شارۆچکەی دەربەندیخانە لە پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، بەلەمەکە لە سەر لە ئێوارەدا بەرە و بەریتانیا رۆیشتوە و لە نزیک کەناراوەکانی فەرەنسا نوقمبوە، بە وتەی بەرپرسانی فەرەنساش، تەنها رۆژی شەممە و هەینی 200 کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز رزگارکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز نوقمبو، تیایدا 12 کەس گیانیانلەدەستدا ئەوەش زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانی کۆچبەران بو لە کەناڵەکە، بەشێوەیەکى گشتیىش لە ئەمساڵدا 37 کەس لە کاتى هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا لە کەناڵی ئینگلیز گیانیانلەدەستداوە.
PM:05:58:15/09/2024
ئهم بابهته 2092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت