نوێترین زانیاری له باره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هێزه‌كانی 70
ژمارەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە
وێستگه‌نیوزـ
فه‌تحوڵا عومه‌ر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، فه‌رمان دراوه دۆسیه‌ی نۆ هه‌زار خانه‌نشینی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه، بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له‌كاتی خۆیدا مووچه وه‌ربگرن، ده‌شڵێت، نازانین بۆ ئه‌م مانگه‌ش هه‌مان كێشه‌ی مانگی حه‌وت دووباره ده‌بێته‌وه یان نا".
له لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز، فه‌تحوڵا عومه‌ر وتی: "دۆسیه‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی 70 فه‌رمانی پێدراوه بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی خانه‌نشینانی دیكه‌ی سه‌ربازی دابه‌ش بكرێت به‌بێ دواكه‌وتن".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا هاوكاكردنه‌كه‌یان كه‌ی بۆ ده‌به‌سترێت، فه‌تحوڵا عومه‌ر وتی: "بابه‌تی هاوتاكردنی مووچه‌كانیان كه‌مێك قورسه، چونكه خانه‌نشینی پله تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندامیش هه‌یه، ده‌بێت ئیشی زۆری تیا بكرێت".
باسی له‌وه‌شكرد، نازانن كه ئایا هاوتاكردنه‌كه‌یان له مانگی حه‌وته‌وه بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت یان نا، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر بدات هه‌ركات ته‌واوبوو.
لیوا فه‌تحوڵا عومه‌ر، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێشتا ته‌واو دڵنیا نین له‌وه‌ی كه ئایا هه‌مان كێشه‌ی مانگی حه‌وت بۆ مووچه‌كانی خانه‌نشینی هێزه‌كانی 70 درست ده‌بێته‌وه یان نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان بووه كاروباره‌كانیان بۆ رایی كردوون.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه بۆ وێستگه‌نیوز باسی له‌وه‌شكرد، خانه‌نشینانی هێزه‌كانی 70 ژماره‌یان نۆ هه‌زار خانه‌نشینه، هه‌موویان دۆسێ و فایله‌كانیان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوه.
PM:05:10:15/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت