له هه‌ولێر كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی رووتی له كچان و ژنان كردبوو
وێستگه‌نیوزـ
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه به‌ناوی گروپی (گۆڤه‌ند) هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی نه‌شیاوی له كچان و ژنان كردبوو له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی هه‌ولێر، دوای ئەوەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە لایەن ئافرەتێکەوە ئاگادار کرایەوە کە کەسێک بەناوی (لوقمان مەولان ئیسماعیل) هەڕەشەی لێكردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، لەگەڵ رەوانەکردنی بەڵگەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی (2)ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، لە 14ی1ی 2024، تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر کرا.
باسی له‌وه‌شكردووه، "دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلەکەی، بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار (لوقمان) هەڕەشەی لە دادخواز و ئامۆزایەکی دادخواز بە ناوی (ھ. ف س)، (د. گ .س) کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ڤیدیۆی نەشیاوی رووتی هەردووكیانی لایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوی دەكاتەوە".
ده‌شڵێت: "پاش لێكۆڵینەوەی چڕتر لەم بابەتە، بۆمان دەرکەوت لە ناو مۆبایلەکەی چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی وەك ( سیحر و جادوو و وێنەی ماددەی هۆشبەر و تۆماری دەنگی و هەڕەشەکردن دژی ئافرەتان)ی تیادایە، تۆمەتبار چەندین پەیجی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دروست کردووە بە ناوی گروپی گۆڤەند (CTS) بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنەی بەدڕەوشتی، بەکارهێنانی ناوی ئەم گروپە وەك هەڕەشەكردنێك بووە لەسەر ئافرەتان و بە تایبەتی كچان، بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیكی زۆر بەرامبەر بەوەی كە وێنە و ڤیدیۆكانیان بڵاو نەكرێتەوە".
پۆلیسی هه‌ولێر داواش له هاووڵاتییان ده‌كات لە كاتی رووبەڕو بوونەوەی هەر هەڕەشەیك لەگەڵ كەسانی هاوشێوە، بە زووترین كات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیەكەیانەوە بكەن بۆ ئەوەی تیمەكانیان رێکاری یاسایی
وەربگرن.
PM:12:48:24/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت