لە هەولێر کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە ماڵ خەزووری دەکات
وێستگەنیوز-
ئەمشەو لە شاری هەولێر کەسێک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەستڕێژەی گولـلەی لە ماڵ خەزووری کرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بێت پێنج کەس کوژراون.
شاهین فواد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر رایگەیاند، "ئەمشەو گەڕەکی زانیاری لە شاری هەولێر کەسێک دەستڕێژی گوللـەی لە ماڵی خەزوری کردووە و ژنەکەی خۆی و سێ کەسی دیکەی لە ماڵ خەزووری کوشتووە و کەسێکی دیکەش برینداربووە".
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری وێستگەنیوز خستیەڕوو، "پیاوەکە و هاوسەرەکەشی پزیشک بوون، کێشەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە".
تائێستا هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لەوبارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
PM:11:08:13/03/2025
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت