ئەنجومەنی سوریای دیموكرات دەستووری كاتی سوریا رەتدەكاتەوە


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی سوریای دیموكرات "مەسەدە"، دەستووری كاتی سوریا رەتدەكاتەوە و دەڵێت، "لەگەڵ رێككەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع یەكناگرێتەوە".


لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ''مەسەدە'' رایگەیاند، "دەستووری قۆناغی راگوزەری سوریا ناشەرعییە و لەگەڵ ررێككەوتنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی کاتی سوریا یەكناگرێتەوە".

لیژنەی نووسینەوەی دەستووری کاتی سوریا دوای 11 رۆژ کۆتایی بە کارەکانی هێنا و دەستووریی کاتی نووسییەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاداری 2025 دەستوورە نوێیەکە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری کاتی سوریا پەسەند كرا كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ كاری پێدەكرێت.


PM:09:19:13/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت