هۆشدارییه‌ك له ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ له‌ڕێی كاره‌بای 24 كاتژمێرییه‌وه ته‌واوی هاووڵاتیان بكه‌نه كرێچی كۆمپانیا حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كانیان، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی "بێده‌نگ نابین، ئه‌گه‌ر ڕانه‌گیرێن له ئاینده‌دا به‌هاوكاری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی تر هه‌ڵوێستی به‌رفراوانمان ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "زیاتر له 30 ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم داهاتی سه‌رخان و ژێرخانی ئه‌م وڵاته به‌تاڵان ده‌به‌ن و گه‌لی كوردستان بێ مووچه و برسی ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌تی له‌دوای ئابوری به‌ناو سه‌ربه‌خۆوه وه له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌زانه بڕیاریدا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشی، بێ مووچه‌یی و هه‌ژاری دواكه‌وتنی مووچه ده‌ستی پێكرد".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵاتداره بێ ویژدانه‌كه له‌جیاتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی ژیانی هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران به‌رده‌وام به بڕیاری سته‌مكارانه ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان سه‌ختتر ده‌كه‌ن و گرانی و نه‌بوونی زیاتر ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌م چوارچێوه‌شدا به بیانوی دابیكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری ده‌یانه‌وێ نرخی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خه‌یاڵی گران بكه‌ن و ته‌واوی هاووڵاتیان بكه‌نه كرێچی كۆمپانیا حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كانیان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئێمه له ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌گه‌ڵ هه‌ستكردنمان به‌م پیلانه سته‌مكارانه و مه‌ترسیداره وه بۆ خستنه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی و دروستكردنی كۆده‌نگی جه‌ماوه‌ری دژی ئه‌م دزی و تاڵانییه له گیرفانی هاوڵاتیان له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوو ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه و دیدارمان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات".
ده‌شڵێت: "ئه‌ركی هه‌موو هاوڵاتیان و زانایانی ئاینی و حیزب و ڕێكخراوه‌كانه پێش ئه‌وه‌ی ببین به كرێجی كۆمپانیاكانی حیزب و بنه‌ماڵه حكومڕانه‌كان، به‌گژ ئه‌م پیلانه بێ ویژدانانه و سته‌مكارانانه‌دا بچینه‌وه و هه‌ڵویستی جدی وبه‌رده‌واممان هه‌بێت".
راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه له ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له ئاست ئه‌م گیرفانبڕینه و هه‌ر سته‌مێكی تری بنه‌ماڵه حكومڕانه‌كانی هه‌رێم بێده‌نگ نابین، ئه‌گه‌ر ڕانه‌گیرێن له ئاینده‌دا به‌هاوكاری سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی تر هه‌ڵوێستی به‌رفراوانمان ده‌بێت".
PM:10:36:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت