دهۆك... له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنێك كوژرا


وێستگه‌نیوز-
له‌ سنووری پارێزگای دهۆك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنێك كوژرا، وته‌بێژی‌ پۆلیس-یش ده‌ڵێت: "له‌شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ بكوژ ده‌ستگیر كرا".

هێمن سلێمان وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ دهۆك راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا باسی‌ له‌ كوشتنی‌ ژنێك كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هێمن سلێمان ده‌ڵێت: "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مسێریكی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ سێمێڵ‌ ژنێك به‌ناوی‌ (ج.ج.م.) كوژرا".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ دوای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یان، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ مسێریك و سێمێڵ‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ و بكوژیان ده‌ستگیر كرد.

هێمن سلێمان راشیگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ بكوژ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ بۆ زانینی‌ هۆكاره‌كانی‌ پشت ئه‌و تاوانه‌.


AM:12:18:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو