وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌فتا: چاوه‌ڕوانی هاتنی پاره‌ین له به‌غداوه بۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
وێستگه‌نیوزـ
وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی نوێ له‌به‌رده‌ست نییه بۆ هاتنی پاره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی پێنج و شه‌شی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پاره‌ن.
ئه‌حمه‌د له‌تیف، وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌فتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی نوێیان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ هاتنی مووچه‌ی مانگه‌كانی پێنج و شه‌شی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه.
وتیشی: "چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پاره‌كه ده‌كه‌ین، لیستی هه‌ر دوو مانگه‌كه ئاماده‌یه و هه‌ر كات وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكرده‌وه و رۆژی دابه‌شكردنه‌كه‌ی دیاری كرد، ئه‌وكات ئێمه‌ش ده‌ڕۆین له بانك پاره‌كه وه‌رده‌گرین و به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌شی ده‌كه‌ین".
پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی وردبینی لیستی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واو بووه و نێردراوه بۆ به‌غدا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی دوو مانگی هێزه ئه‌منییه‌كان بگات.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، لەدوای پەیوەندی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا.
ئەوەشی ئاشکرا کردبوو، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غداوه بگات.
PM:02:15:14/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 5004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت