لە مانگێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراوە
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری ئیمێرجنسی ئەنجامدراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوهبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لە شاری سلێمانی هەزار و 483 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو نەخۆشخانەی مانگی رابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 235 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 819 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 429 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 127 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 132 كەس داخڵ كراون و 24 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 108 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.
PM:04:46:05/07/2024
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت