دانانی پرسه له هه‌رێم راگیرا
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر وه‌ك هه‌وڵێك بۆ خۆپارێزی هاوڵاتیان دانانی پرسه‌یان به ماوه‌یه‌كی كاتی تا 21ی ئەم مانگە لە هەولێر راگرت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی ئازاری 2020، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ خۆپارێزی زیاتر، تا 21ی ئازاری 2020، به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی پرسه له هه‌ولێر راده‌گیرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌كاتێكدایه كه هێشتا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆ خۆپاراستن و گرتنه‌به‌ر رێكاری پێویست، بڕیاری راگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ش له مزگه‌وته‌كان، هه‌ر بۆ خۆپاراستنه.
فرسه‌ت سۆفی راشیگه‌یاند، بڕیاری راگرتنی پرسه تا 21ی ئاداره و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات كاته‌كه درێژتر ده‌كرێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، كه بڕیاردان له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ندێك رێوڕه‌سمی دیكه‌ی ئایینی بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا به‌جێهێڵدراوه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوێنێ پارێزگای دهۆك بڕیاریدا دانانی پرسه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی قه‌ده‌غه بكرێت و ئه‌مڕۆش پارێزگاری هه‌ولێر هه‌مان بڕیاری ده‌كرد.
وتیشی: "ئێستا به‌س سلێمانی ماوه و ئه‌وانیش بڕیاری هه‌ڵگرتنی پرسه بده‌ن، ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پشتیوانیان ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه فەرەیدون غەریب به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ماوه‌یه‌كی كاتی دانانی پرسه له مزگه‌وته‌كان راده‌گیرێت.
AM:09:43:02/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 7620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت