لیژنەی فەتوا له باره‌ی پرسه‌وه پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات
لیژنەی فەتوا له باره‌ی پرسه‌وه پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم رایگه‌یاند، پێویست ناكات بۆ به‌شداری كردن له پرسه له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه هاوڵاتییان سه‌ردان بكه‌ن، ته‌نیا ده‌توانن له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و ڤایبه‌ره‌وه هاوخه‌می خۆیان بۆ خاوه‌نی پرسه‌كه ده‌رببڕن.
د. ئەحمەد شافیعی، ئەندامی لیژنەی باڵای فه‌توای هەرێم به وێستگه نیوزی راگەیاند: "وەك یەكێتی زانایان زۆر كارمان كردووە بۆئەوەی ئەركی قورسی پرسە لەسەرشانی هاوڵاتیان كەمبكرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی پرسەمان لەدوو رۆژەوە كردۆتە یەك رۆژ".
ئه‌حمه‌د شافیعی وتیشی: "چیتر پێویست ناكات هاوڵاتیان بۆ بەشداریكردن لە پرسە، لە شارەكەی خۆیانەوە بۆ شارێكی تر بچن، بەڵكو دەتوانن لە رێگەی مۆبایل و ڤایبەرو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، پەیامی سەرەخۆشی بۆ خاوەنی پرسە بنێرن و هاوخەمی خۆیان دەرببڕن، لەبەرئەوەی زۆرجار لەكاتی رۆیشتن لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر، ڕووداوی دڵتەزێن روویداوە".
ئه‌م لێدوانه له‌كاتێكدایه رۆژی هه‌ینی 8ی شوباتی 2019، له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی سلێمانی _ عه‌ربه‌ت شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
دوای به‌رپرسانی هاتوچۆی سلێمانی هۆكاره‌كه‌یان بۆ تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێلی جۆری كامری گه‌ڕانده‌وه كه له رێوی خۆی ده‌رچووبوو و خۆی كێشابوو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزهردا، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان له ئۆتۆمبێله كامریهكهبوون كه ده‌وترا بۆ پرسه رۆیشتوون.
هــ. ر
AM:11:35:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 17568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت