وه‌زاره‌تی دارایی: به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بێت به‌غدا ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی نیسان بنێرێت
وێستگهنیوزـ
هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان بووه جێبه‌جێیان كردووه و به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بێت به‌غدا ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه بنێرێت.
هونەر جەمال، به رووداوی راگەیاند، "ئەوەی لەسەر ئێمەیە کردوومانە، هۆکاری دواکەوتنی مووچە، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقە".
راشیگەیاند، "ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە لە ناردنی لیستی مووچە و بابەتی میزانی موراجەعە و ئەوانەی پێویستە کردوومانە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵە".
لەبارەی ئەوەی پارەی زیاتر داوا کراوە لە لیستی مووچەی ئەم مانگەدا کە هەرێمی کوردستان بۆ بەغدای ناردووە، وتی، "بەراورد بە مانگەکانی دوو و سێ، نەخێر پارە زیاد نەکراوە."
روونی کردەوە، ژمارەکە کەمێک زیاترە لەوەی دێت، "ئێمە داوای 969 ملیار دینارمان داوا کردووە و ئەم مانگەش 970 ملیارمان داوا کردووە، بەڵام عێراق نزیکەی 20 ملیارێکی لێ دەبڕێت کە بەشی خانەنشینانە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە هەموو پێوەرەکان دەبێت ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچە بنێرێت".
AM:09:59:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت