نرخی ئه‌مپێری کارەبای موه‌لیده ئەهلییەکان راگه‌یه‌نرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز ـ
نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 12 به 39 دینار‌و 26 فلس دیاریكرا و خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدەكانیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی یه‌ك گۆڕانگاری تیادا كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی تیایدا هاتووه: بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای موه‌لیدە ئەهلییەكان، ئەمڕۆ شەممە 4ی كانوونی دووه‌می 2020، به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی و لە دیوانی قایمقامیەت لەگەڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخ و به‌رنامه‌ی موه‌لیده كه له نوێنه‌رانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌با و كۆنتڕۆڵی كاره‌بای سلێمانی، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و نوێنه‌ری لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت پێكهاتووه، كۆبووه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: به‌گوێری نرخی گازۆیل له بازاڕه‌كان، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی 12 بە 39 دینار و 26 فلس دیاریكرا، ئه‌مه‌ش به‌لێكدانی ژماره‌ی كاتژمێری كاركردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڵ نرخی یه‌ك كاتژمێر ئه‌مپێر، نرخی ئه‌مپێر بۆ مانگێك ده‌رده‌چێت، به‌مه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی ترجیاوازه.
سه‌باره‌ت خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە لە مانگی یه‌ك، راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: كاتژمێر 6:30 بۆ هه‌شتی بەیانی و لە كاتژمێر یه‌كی پاشنیوەڕۆ بۆ یه‌كی شەو كاردەكەن، لە رۆژانی هەینشدا بەیانیان موه‌لیده‌كان كاره‌با ناده‌ن و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆوە كاره‌با بۆهاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه، لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا پێویسته موه‌لیدە ئەهلییەكان لە ماوەی 10 خولەكدا كاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
هــ. ر
AM:11:15:04/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت