قایمقامیه‌تی كه‌لار سه‌رجه‌م موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
قایمقامییه‌تی كه‌لار خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سنووره‌كه‌یان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پابه‌ندبن به‌و كاتژمێرانه‌ی كه بۆ كاركردنیان دانراوه و خه‌ر خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك به‌ده‌ر له‌و كاتانه موه‌لیده ئیش پێ بكات بۆی ئه‌ژمار ناكرێت.
له ئاگادارییه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی كه‌لاردا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه هاتووه: "وه‌ك پێشتر بڵاومان كرده‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ئیش كردنی موه‌لیده‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت".
له باره‌ی شێوازی كاركردنیانه‌وه ده‌ڵێت: "رۆژانی ده‌وام له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی بۆ هه‌شتی به‌یانی موه‌لیده ئیش پێ ده‌كرێـت و پاشنیوه‌رۆش له كاتژمێر سێ بۆ یه‌كی شه‌و كاره‌با ده‌درێت به هاوڵاتیان".
ده‌شڵێت: "رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه یان هه‌ر رۆژێك پشوو بوو، به‌یانیان موه‌لیده ناخرێته ئیش و پاش نیوه‌رۆ له كاتژمێر دوو بۆ یه‌كی شه‌و كاره‌با ده‌درێت، هه‌ر خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك به‌ده‌ر له‌و كاتانه‌ی دیاریكراوه موه‌لیده ئیش پێ بكات بۆی ئه‌ژمار "حساب" ناكرێت".
هــ. ر
AM:11:30:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت