سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرانه‌وه‌

‌دیمەنێک لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ پارێزڤای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ركرد و فه‌رمانه‌كه‌ش له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.


بەگوێرەی فه‌رمانه‌كه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كه‌ لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاو بوەتەوە تیایدا هاتووه‌، "بەپێی ماددەی 17 بڕگەی دووەم لە یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی 5ی ساڵی 2010، بڕیارماندا بە كردنەوەی (بەڕێوەبەرایەتی گومرگ) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی پارێزگای هەڵەبجە".

ئەوەش هاتووە، "بەپێی ماددەی 17 بڕگەی دووەم لە یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە 5ی ساڵی 2010، بڕیارماندا بە كردنەوەی (بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجی دەرامەت و (بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی میری) سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانووبەرەی میری لە پارێزگای هەڵەبجە".

هــ. ر


PM:12:21:30/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 3228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو