نوێنەری رۆژئاوا لە هەرێم: هەموو هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرێکانی و گرێسپی تێکشکاون
ئاوارەبوونی کوردانی رۆژئاوا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
تا دێت دۆخی رۆژئاوای كوردستان ئاڵۆزی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و نوێنه‌ری رۆژئاواش له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌رێكانی و گرێسپی تێك‌شكاون.
مه‌سعود حه‌سۆ، نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌رخۆدانی رۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه به‌رده‌وامه و سوپای توركیا‌و میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌نكه‌ره له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌ستیان بگات به گرێ سپی و سه‌رێكانی.
وتیشی: "به‌ڵام تا ئێستا هیچ كام له‌و دوو شاره‌یان پێ داگیر نه‌كراوه، به‌هۆی به‌رخۆدانی سه‌ختی هه‌سه‌ده‌وه".
مه‌سعود حه‌سۆ ئه‌وه‌شی باسكرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركیاوه پێكراوه و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام گیان له‌ده‌ستدانی تیادا نییه.
ئه‌وه‌ی باسكرد، توركیا باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ند گوندێكیان له سنووری گرێسپی كۆنتڕۆڵ كردووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌وان هێشتا شه‌ڕڤانان له‌و دوو گونده‌ش به‌رگری سه‌خت ده‌كه‌ن.
رۆژی چوارشەممە سوپای توركیا ھێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد. بە وتەی فەرماندەكانی ھەسەدە چەندین ھێرشی توركیایان بۆسەر گرێ سپی و سەرێكانی تێكشكاندووە، وەزارەتی بەرگری توركیاش رایگەیاندووە، كە ھێزەكانیان پێشڕەویان كردووە و چەند گوندێكی رۆژئاوای كوردستانیان كۆنترۆڵكردووە.
به‌هۆی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌وه هه‌زاران كوردی رۆژئاوای كوردستان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌و ئاواره‌بوون.
AM:09:55:12/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت