ته‌ڤده‌م: ئه‌وه‌ی له‌ رۆژئاوای كوردستان رووده‌دات پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌

‌بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە هەزاران کەس ئاوارەبوون

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێكی كۆمیتەی جێبەجێكاری تەڤدەم رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە رۆژئاوای كوردستان روودەدات پیلانێكی نێودەوڵەتییە و ھیچ رێككەوتنێكی وڵاتان دژی كورد لەكاتی خۆی ئاشكرا نەكراوە.

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی كۆمیتەی جێبەجێكاری بزووتنەوەی جڤاتی دیموكرات (تەڤدەم) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان پلان بۆ داڕێژراوە و پیلانێكی نێودەوڵەتییە.

ئاڵدار خه‌لیل، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "ھەموو ئەو رێككەوتنانەی دژی كورد كراون، ئەو وڵاتانە پێشتر ئاشكرایان نەكردووە كە رێككەوتنیان كردووە، بەڵكو چەند ساڵێك یان ماوەیەك دوای رووداوەكان دەركەوتووە كە ئەوەی كراوە رێككەوتن بووە".

به‌ وته‌ی خه‌لیل، "ئەوەی جێگای سەرسوڕمانەوە ئەوەیە لە ساڵی 2011وە رۆژئاوای كوردستان تێدەكۆشێت و شەڕی تیرۆر دەكات".

رۆژی چوارشەممە سوپای توركیا ھێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد. بە وتەی فەرماندەكانی ھەسەدە چەندین ھێرشی توركیایان بۆسەر گرێ سپی و سەرێكانی تێكشكاندووە، وەزارەتی بەرگری توركیاش رایگەیاندووە، كە ھێزەكانیان پێشڕەویان كردووە و چەند گوندێكی رۆژئاوای كوردستانیان كۆنترۆڵكردووە.

هــ. ر


AM:08:56:12/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو