غالب محه‌مه‌د: سه‌ردانی شاندی حكومی هه‌رێم بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكی باشه
شاندی هەرێم لە کاتی پێشوازیکردنیان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە
وێستگه نیوز ـ
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، له هاتنی شانده باڵاكه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا په‌رله‌مانتارانی كورد ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "به‌ڵام چوونی شاندی حكومی له هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكی گرنگه".
د. غالب محه‌مه‌د، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له هاتنی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ به‌غدا په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه، نازانرێت ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه بۆ چییه و باس له‌چی ده‌كرێت.
وتیشی: "بۆ ئێمه‌و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش گرنگه هاتنی شاندی حكومی بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌بن، ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی سه‌ره‌تا كه ساڵه‌كانی 2014 تا 2017یه‌و كه‌سمان سوودمان لێ نه‌بینین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2019، شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانج له‌و سه‌ردانه رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عیراقه له‌سه‌ر كێشه‌كان و دانانی رێوشوێنی ورد و پێویست بۆ چاره‌سه‌ریان.
گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
1. پرسی هه‌نارده و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز.
2. پرسی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
3. كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140.
4. بودجه و چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق.
5. دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی.
6. پشكی كورد له سوپا و دامه‌زراوه‌كانی عیراق، راگرتنی ته‌واوفق و ته‌وازن له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
هــ. ر
PM:05:02:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 15056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت