شاندی هه‌رێم و محه‌مه‌د حه‌لبوسی لە کۆبوونەوەدان
محەمەد حەلبوسی و مەسرور بارزانی
وێستگه نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به‌رده‌وامه و ئێستا كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستی پێكرد.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2019، به یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی به‌غدایان كرد.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی بۆ به‌غدا شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبوونه‌وه و دواتر كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت ته‌ئكید له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ژێر رۆشنایی ده‌ستوور ده‌كرێته‌وه.
هــ. ر
PM:03:38:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت