فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی چه‌ند گه‌شتێك روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی و به‌سره ده‌دات، راشیده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عیراق خۆی به‌رپرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گه‌شته‌كانی ناوخۆی عیراقه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عیراق دوای سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، داوای دابه‌زاندنی نرخی گه‌شته‌كانی كوردستان و به‌سره ده‌كات له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر.
لای خۆیه‌وه دانا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی ته‌مموزی 2019، رایگه‌یاند: فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك گه‌شتی نێوان (سلێمانی ـ به‌سره) و (سلێمانی ـ نه‌جه‌ف) ی هه‌یه‌و رۆژانه‌ش گه‌شتی نێوان (سلێمانی ـ به‌غدا)ی هه‌یه.
دانا محه‌مه‌د وتیشی: "پێشتر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی و به‌غدای كردبوو، چونكه له‌هه‌موو دونیادا گه‌شتی ناوخۆیی وڵات هه‌رزانترینه، به‌ڵام گه‌شتی نێوان (سلێمانی ـ به‌غدا) به‌راورد به نزیكیه‌كه‌ی گرانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عیراق داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گه‌شتی نێوان (سلێمانی ـ به‌سره)ی كردوه، له‌كاتێكدا خۆی به‌رپرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گه‌شته‌كانی ناوخۆی عیراقه".
هــ. ر
PM:02:36:14/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت