جولی و گاگا ده‌چنه بۆشایی ئاسمان
ئه‌نجێلینا جولی و ریچارد برانسن و له‌یدی گاگا
وێستگه نیوزـ
به یاوه‌ریی ملیاردێرێكی به‌ریتانی، هه‌ریه‌ك له ئه‌نجێلینا جولی و له‌یدی گاگا، به‌نیازن گه‌شتێك بۆ بۆشایی ئاسمان بكه‌ن.
ریچارد برانسن، ملیاردێری به‌ریتانی له‌میانی كۆڕبه‌ندی Global Synergy له نیویۆرك رایگه‌یاند: دوای حه‌وت مانگی دیكه ئاماده‌كاری بۆ گه‌شتێكی بۆشایی ئاسمان ده‌كرێت كه به كه‌شتیی ئاسمانیی SpaceShipTwo ئه‌نجام ده‌درێت و ئاشكرایكرد كه كه‌شتییه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤێرجن گه‌لاكتیك دروستكراوه.
ئه‌و ملیاردێره راشیگه‌یاندووه كه ئێستا كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییدایه و دوای 3 بۆ 4 مانگی دیكه گه‌شتێكی نمیچه خولگه‌یی ده‌كات و دواتر له‌گه‌ڵ ستیڤن هۆكینگز-ی زانای فیزیای به‌ریتانیا به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان به‌ڕێده‌كه‌وێت.
كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه وا دروستكراوه كه گه‌شتی گه‌شتیاری بۆ بۆشایی ئاسمان ئه‌نجام بدات كه به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تری بواری به‌رگه هه‌وای زه‌وی له‌گه‌ڵ بۆشایی گه‌ردون، به‌ڵام كه‌شتییه‌كه خولگه‌ی گه‌ردونیی گۆی زه‌وی تێناپه‌رێنێت.
خه‌رجیی گه‌شته‌كه كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه، بۆ هه‌ر سه‌رنشینێك 200 هه‌زار دۆلاره و تائێستاش 800 كه‌س ناوی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌شته تۆمار كردووه، له‌وانه ئه‌نجێلینا جولی، خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكایی و له‌یدی گاگا-ی خانمه گۆرانیبێژ.
ر.ع
ریچارد برانسن
ئه‌نجێلینا جولی
له‌یدی گاگا
PM:06:15:29/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 7049
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت