ئه‌م وڵاتانه مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی جیهانن بۆ گه‌شتیاران
ناوچەی تەدمور-ی گەشتیاری لە سوریا- ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی ریزبه‌ندكرد كه بۆ گه‌شتیارانی جیهان مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ن.
كۆمپانیای International SOS ی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاریی پزیشكی ناوی وڵاتانی جیهانی له ئارامه‌وه بۆ مه‌ترسیداری مامناوه‌ند و مه‌ترسیدارترین ناوچه‌ی جیهان بۆ گه‌شتیاران ریزبه‌ندكردووه و ده‌ڵێت كه هه‌ریه‌ك له سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا و باشوری سودان و سۆماڵ و ئه‌فغانستان و هه‌رێمی دارفور له مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهانن بۆ گه‌شتیاران.
كۆمپانیاكه ئاشكراشیكردووه كه هه‌رێك له میسر و تونس و توركیا و مه‌كسیك و هه‌نگاریا و بولگاریا و رۆمانیا و پۆڵۆنیا له‌و وڵاتانانه كه له ماوه‌ی ساڵی 2017دا گه‌شتیاران تیایدا روبه‌ڕوی مه‌ترسیی مامناوه‌ند بونه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت كه روسیا و چین و هندستان و ئیندۆنیسیا و كازاخستان و به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌و وڵاتانه كه ئاستی مه‌ترسی تیایاندا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت.
سه‌باره‌ت به ئارامترین وڵاتی جیهانیش بۆ گه‌شتیاران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و نیوزلاند باشترین شوێنن بۆ گه‌شتیاری.
ئه‌و توێژه‌رانه‌ی گه‌یشتونه‌ته ئه‌م ده‌رئه‌نجامه، توندتیژیی دژبه گه‌شتیاری و روداوه‌كانی دژبه گه‌شتیاران و نه‌خۆشی و روداوه‌كانی هاتوچۆیان كردووه به‌پێوه‌ر بۆ پۆلێنكردنی ناوچه ئارام و مه‌ترسیداری مامناوه‌ند و مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ گه‌شتیاران.
ر.ع
PM:05:35:18/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت