ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌

‌پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌دات.

سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌درێت بۆ كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و دادوه‌رانه‌ی له‌ دادگای فیدراڵی عیراق ده‌ستبه‌كارده‌بن".

له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا هیچ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی باس ده‌كرێت؟ سه‌لیم شوشكه‌یی وتی: "هیچ بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌ كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون باس ناكرێت و له‌ به‌رنامه‌ی كاردا نییه‌".

ئەوە لە کاتێکدایە پێنجشەممەی رابردوو پەرلەمانی عراق کۆبوەوە و توانی متمانە بدات بە دوو کانیدی پۆستە وەزاریەکان و تا ئێستاش دوو وەزارەت بێ وەزیر ماونەتەوە.


PM:12:19:22/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو