په‌رله‌مانی عیراق یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی جگه‌له كه‌ركوك په‌سه‌ند كرد
وێستگه نیوزـ
له دانیشتنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی ئابی 2017، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد و یاساكه پارێزگای كه‌ركوك ناگرێته‌وه.
له دانیشتنی ژماره 13ی ئه‌م خوله‌یدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌رجه‌م بڕگه و مادده‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام په‌سه‌ند كردنه‌كه ئه‌و مادده‌یه‌ی تێدا نییه كه تایبه‌ته به پارێزگای كه‌ركوك.
هه‌ر له هه‌مان دانیشتن‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و بڕیاریدا ئه‌نجومه‌نی ئێستای ئه‌و پارێزگایه تا هه‌ڵبژاردنێكی نوێ به‌رده‌وام بێت له ئیداره‌دانی كاروباری پارێزگاكه.
پێشتریش جێگری سه‌رۆكی فراكسۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌نجومه‌نی تۆمه‌تباركردبوو به‌وه‌ی له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكدا جیاوازی ده‌كات، داواشی له له په‌رله‌مان كردبوو هه‌نگاوی خێراتر و بوێرانه‌تر بنێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
جگه‌له ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌چوو، بانگهێشتی وه‌زیری بازرگانیی عیراق به وه‌كاله‌ت كرا و خرایه‌ژێر پرسیاری په‌رله‌مانتارانه‌وه.
PM:01:04:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت