كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دیاریكرا

‌پەرلەمانی عیراق دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرلەمان رایگەیاند كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یەكەم دانیشتنی دووەم وەرزی یاسادانان دەست پێدەكات.


محەمەد ئەبوبەكر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق شەممه‌ی داهاتوو 9ی ئازاری 2019، كاتژوێر یه‌كی دوای نیوەڕۆ، دەست بە كارەكانی دووەم وەرزی یاسادانانی ئەم خولە و دانیشتنەكانی دەكاتەوە.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە 26ی كانوونی دووەمی 2019 كۆتایی بە یەكەم وەرزی یاسادانانی خۆی هێنا لە دوای پەسندكردنی تەنیا پەك پڕۆژە یاسا ئەویش بودجەی گشتی عیراق بوو، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەم وەرزە گەرم بێت و چەندان پڕۆژە یاسای گرنگ چاوەڕوانی پەرلەمان دەكەن.

رەعد حسێن، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئیسڵاح، رایگه‌یاند: هەردوو هاوپەیمانی سائیروون و فەتح رێككەوتننی خۆیان لەبارەی تەواوكردنی كابینەی حكومەت تەواو كردووە و پۆستی وەزارەتی بەرگریش دەدرێتە كەسایەتییەكی تەكنۆكراتی سیاسی نەوەك كەسایەتییەكی سەربازی.

وتیشی: "هەردوو هاوپەیمانی گەیشتنە لێكگەیشتن لەبارەی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و هەموو كاندیدەكانیش یەكلا كراونەتەوە، بۆیە لە دووەم دانیشتنی ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان دەنگ لەسەر هەموو وەزارەتەكانی ماون دەدرێت، و وەزارەتی بەرگریش دەدرێتە كەسایەتییەكی تەكنۆكراتی سیاسی نەوەك سەربازی".

هــ. ر


PM:06:20:02/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو