30 رێكخراو داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن
به‌رهه‌م ساڵح
وێستگه نیوز -
30 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند كه به‌هه‌زاران ره‌گه‌زنامه‌ی ساخته دروستكراوه و داوا له سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كه‌ن رێگری له ساخته‌كاری و په‌شێوی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات.
ئه‌مڕۆ 30 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ناوی "داواكاری به‌په‌له بۆ رێگری له ساخته‌كاری و په‌شێوی كۆمه‌ڵایه‌تی" راگه‌یه‌ندراوێكیان ئاڕاسته‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد و رایانگه‌یاندووه كه "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌تانه پێویسته پارێزه‌ری ده‌ستور بن و ئه‌ركی سه‌رشانتانه له‌هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییه ده‌ستوریانه‌ی دێنه كایه‌وه ده‌نگتان هه‌بێت و هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌تان بخه‌نه روو".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، هاتووه "له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه 2018/9/30 ئه‌نجامدرا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، به هه‌زاران ره‌گه‌زنامه‌ی ساخته دروستكراوه، ئه‌مه‌ش هه‌م ساخته‌كارییه‌كی گه‌وره‌یه و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان له عیراق و ناوبانگی عیراق له دنیادا له‌كه‌دار ده‌كات و هه‌میش به‌ها بۆ ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی ناهێڵێته‌وه".
ئه‌و رێكخراوانه ده‌ڵێن: "دروستكردنی ئه‌م رێژه زۆره‌ی ره‌گه‌زنامه به‌ساخته گرفت به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "له‌و وڵاتانه‌ی كه یاسا تیایاندا سه‌روه‌ره هێزه سیاسیه‌كان و لایه‌نه فه‌رمییه‌كان رێگری له‌و ساخته‌كاریانه ده‌كه‌ن كه هاوڵاتیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، لێره به پێچه‌وانه‌یه و هێزه سیاسیه‌كان هاوڵاتیان فێری ساخته‌كاری ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ش كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت!".
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه به‌شدار بووه‌كانیش به‌بێ جیاوازی ئه‌و راستیه‌یان نه‌شاردۆته‌وه، كه ساخته‌كارییه‌كی بیشومار كراوه له‌وانه:
-وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به فه‌رمی رایگه‌یاند كه :" پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی 30ی سێپته‌مبه‌ر له هه‌ولێر و دهۆكدا ساخته‌كاریدا بێ وێنه كراوه".
-به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش باسی له‌هه‌مان ساخته‌كاری كرد كه له سلێمانی ئه‌نجامدراوه.
-هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵا ئیسلامی ، یه‌كگرتووی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ) باسیان له ساخته‌كارییه‌كی بێ شومار كرد كه له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستاندا به‌بێ جیاوازی ئه‌نجامدراوه. هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا سه‌دان سكاڵا له‌لایه‌ن هێز و قه‌واره جیاجیاكانه‌وه تۆمار كراوه. ئه‌مه جگه له راپۆرتی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه ئه‌م راستیانه‌یان به راشكاوی و به به‌ڵگه‌وه خستۆته روو ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی (هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) وه‌ك حزبێك بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد به‌هۆی بێمتمانه‌یی به پرۆسه‌كه.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "بۆیه ئێمه وه‌ك ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه ناومان له خواره‌وه هاتووه داواكارین به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ی یاسا و ده‌ستور بۆی دیاری كردوون، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هاتۆته پێش هه‌ڵوێستان هه‌بێت، چونكه له‌به‌رئه‌نجامی نه‌بوونی هه‌ڵوێست به‌هۆی ئه‌م ساخته‌كاریه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانیه‌وه مه‌ترسیی شێواندنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گۆڕێدایه".
ئه‌و رێكخراوانه راشیانگه‌یاندووه كه "له‌كاتی ره‌چاونه‌كردن و به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنی ئه‌م داوایه‌و هه‌ڵنه‌سانتان به‌و ئه‌ركه‌ی كه سوێندتان پێی خواردووه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌ستور و رێگری كردن له‌پێشێلكارییه ده‌ستورییه‌كان، به‌پێی یاسای سزادانی عیراقی و چه‌ند یاسایه‌كی تری به‌ركار، وه‌كو هاوبه‌ش له‌و تاوانه‌ی كراوه سه‌یر ده‌كرێن كه تیایاندا بكه‌ر و هاوبه‌ش و چاوپۆشیكه‌ر له‌تاوان، به‌تۆمه‌تبار ده‌ژمێردرێن".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه وێنه‌ی بۆ "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدراڵ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ، دادگای فیدراڵی عیراق، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عیراق، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و سه‌رجه‌م باڵوێزخانه‌كانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له عیراق" نێردراوه.
ئه‌مه‌ش ناوی رێكخراوه‌كانه:
1. ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان (PAY).
2. په‌یمانگای په‌ره‌پێدانی یاسایی (ILDK).
3. ڕێكخراوی فیوچه‌ر.
4. رێكخراوی هه‌ڵوێست.
5. په‌یمانگای ناوین بۆ په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی NIIR.
6. ئینستتیوتی برادۆست بۆ گه‌شه‌پێدان BID.
7. رێكخراوی سكاڵا بۆ پرسه‌كانی ژنان.
8. رێكخراوی دیمه‌ن بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
9. رێكخراوی گه‌یاندن بۆ چالاكییه دیموكراسیه‌كان و مافی مرۆڤ.
10. ڕێكخراوی یه‌كگرتوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان.
11. ڕێكخراوی پایته‌ختی ئاشتی.
12. تۆڕی لیده‌ر بۆ پێگه‌یاندنی سه‌ركرده.
13. په‌یمانگه‌ی بیروڕا بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی.
14. په‌یمانگه‌ی ستراتیجی بۆ پرسی دبلۆماسی.
15. رێكخراوی مافی تۆ بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
16. رێكخراوی چالاكیه رۆشنبیریه‌كانی كه‌كۆن.
17. -رێكخراوی رێساز بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان.
18. رێكخراوی مایك میدیا.
19. رێكخراوی ئیڤه‌رێست بۆ داكۆكی له مافه گشتیه‌كان.
20. رێكخراوی شلێر بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی.
21. رێكخراوی هه‌ناسه بۆ په‌ره‌پێدانی ژینگه.
22. رێكخراوی نیو كوردستان بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
23. رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی تواناكانی فێرخوازان.
24. رێكخراوی پێنوس بۆ پرسه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
25. رێكخراوی بسمه‌ی رۆشنبیری.
26. ئه‌كادیمیایی ئینگلیزی كوردی بۆ په‌روه‌رده و راهێنان.
27. تۆری هاوپه‌یمانی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی كوردستان.
28. رێكخراوی ئایدیا بۆ دیموكراسی و هۆشیاری كۆمه‌لگا.
29. رێكخراوی رێگه‌ی لاوان بۆ راهێنان و هه لی كار.
30. رێكخراوی ستاره بۆ په‌ره‌پێدانی زانستی.
PM:09:40:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 7352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت