موقته‌دا سه‌در داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی لایه‌نگرانی ده‌كات
وێستگه نیوز - رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد به مه‌به‌ستی رێگرتن له ساخته‌كاری، چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ن.
ئیبراهیم جابری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌در له به‌غدا، له به‌رده‌م لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه به نوێنه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: "ئه‌گه‌ر دركتان به ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لایه‌ن میلیشیا و پارته سیاسییه‌كان كرد ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه".
وتیشی: "ئاگادار بن له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه فریونه‌درێن و له هه‌ڕه‌شه‌كانیش مه‌ترسن و ئێمه باش له نیاز و كاره‌كانی ئه‌وانه ده‌زانین".
موقته‌دا سه‌در داواشی له لایه‌نگرانی كرد كه ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵنه‌بژێرنه‌وه كه پێشتر حكومڕانی ئه‌م وڵاته‌یان كردووه.
بڕیاره ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له 12ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت كه تیایدا حه‌وت ھه‌زار و 367 كاندید، ركابه‌ری له‌سه‌ر 328 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندووه كه له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا له كۆی 37 ملیۆن كه‌س، 24 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان ھه‌یه.
PM:12:33:05/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 4571
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت