ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی: له ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌دا وه‌ڵامی (بۆ...) ده‌ده‌ینه‌وه
دیمەنێک لە بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه ئاماده‌ین بۆ بانگه‌شه و وه‌ڵامی (بۆ...) له ده‌سپێكی بانگه‌شه‌دا ئاشكرا ده‌كه‌ین".
بڕیار ره‌شید، وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز وتی: "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه و پێداویستییه‌كانی بانگه‌شه ئاماده‌یه".
بڕیار ره‌شید وتیشی: "له ده‌سپێكی بانگه‌شه‌دا وه‌ڵامی (بۆ...) ئاشكرا ده‌كه‌ین، ئه‌و كات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ هه‌مووان روون ده‌بێته‌وه".
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كانی سلێمانی له‌شێوه‌ی رێكلام وشه‌ی (بۆ) دانراوه، لایه‌نگرانی یه‌كێتیش به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانن بۆ ده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵامه‌كه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به فه‌رمی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه، هاوكات هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریش بڕیاریداوه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات.
هاوكات تا ئێستا ته‌نیا پارتی و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، تەئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا کردووەتەوە، كه 30 ئه‌یلولی 2018ه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ 5ی ئه‌یلولی 2018، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا: ئەوان وەك یەكێتی ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانیش داوای بكه‌ن و كۆكبن له‌سه‌ری، ئه‌وان رێگرنابن لەدواخستنی.
PM:03:00:06/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 8648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت