په‌رله‌مانتارێك: چاوه‌ڕوانی وه‌زیری دارایی ده‌كه‌ین بۆ پەسەندکردنی یاسای چاکسازی
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان چاوه‌ڕوانی وه‌زیری دارایی ده‌كه‌ن وه‌ڵامیان بداته‌وه و ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بێت.
مه‌دینه ئه‌یوب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌مووچه‌ی خانه‌نشینی پله‌تایبه‌ته‌كان و ده‌رماڵه‌كان، چاوه‌ڕوانی وه‌زیری دارایی ده‌كه‌ن ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه بێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
وتیشی: "لیژنه‌ی دارایی هه‌موو رێكاره‌كانی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی راپۆرت و داڕشتنه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نشینان ئاماده‌كردووه، كه پێشتر كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشین 300 هه‌زار دینار بوو، ئێستا كراوه به 400 هه‌زار دینار و ده‌رماڵه‌كانیش رێكخراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی پڕۆژه‌كه ره‌هه‌ندی دارایی هه‌یه، ده‌بێت وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بێت".
پێشتر په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌كان په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام به‌هۆی ره‌خنه‌ی هاوڵاتیان و چالاكانی مه‌ده‌نییه‌وه له‌سه‌ری، پڕۆژه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
چه‌ند جارێك رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو ئەگەر پرۆژە یاسای چاكسازی، وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خەرجییەكی زۆری بەفێڕۆچوو و دەستكاریكردن لە سیستەمی پاشكەوتی مووچە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندا دەبێت.
PM:01:47:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت