سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر یاسای چاكسازی كۆده‌بێته‌وه
پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كات و ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکات و ئاڕاستەی لیژنەکانی دارایی و یاسایی دەکات بۆ ئەوەی راپۆرتی لەسەر ئامادە بکەن.
وتیشی: "ئەو فراکسیۆنانەی لە حکومەتدان ئەگەر تێبینیان لەسەر پڕۆژەکە نەبوو، ئەوە پڕۆژەکە بە زوویی راپۆرتی لەسەر ئامادە دەکرێت، دەمێنێتەوە سەر ئەو فراکسیۆنانەی کەلە حکومەتدا نین و تێبینی و سەرنجیان لەسەر پڕۆژەکە چی دەبێت".
شوان کەریم زراری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: یاسای چاکسازی لەسەر مووچەی پلە باڵاکانە کە هاوشێوەی عیراقی لێدێت و هەڵدەوەشێنەوە و ئەوەی تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت كه 50 ساڵی ته‌واو كردبێت و 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت خانه‌نشین ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی باسكرد: بڕێكی زۆری بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بۆ ده‌رماڵه‌كان ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش ده‌بێت رێكبخرێته‌وه، بۆ نمونه كارمه‌ندی كاره‌با هه‌یه رۆژانه به‌سه‌ر ستوونی كاره‌بادا سه‌رده‌كه‌وێت به‌هێنده‌ی ئه‌و كارمه‌نده‌ی له‌پشتی مێزێك دانیشتووه ده‌رماڵه‌ی نییه.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌مانه دوای په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه‌كه له په‌رله‌مان و ره‌وانه كردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنمایی پێده‌ر بكات.
هــ. ر
PM:08:08:15/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت