په‌رله‌مانتارێك: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆنتڕۆڵیان به ده‌ست خۆیان نییه
پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌گرێت كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كۆنتڕۆڵكراون، ده‌شڵێت: "یاسای چاكسازی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان به‌م جۆره‌ی ئێستای له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت نییه".
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: یاسای چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستانه و حكومه‌ت نایه‌وێت به‌و جۆره‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نشینان و مووچه‌خۆرانه په‌سه‌ند بكرێت.
به‌هار مه‌حمود كه‌له فراكسیۆنی گۆڕانیشه وتی: "پێشتر لیژنه‌ی دارایی و یاسایی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیاندا هه‌مواری یاساكه‌یان به چه‌ند گۆڕانكارییه‌كه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كۆنتڕۆڵكراوه نه‌یتوانی دانیشتنه‌كه رێك بخات بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه له یاساكه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان وتی: "ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی باشمان له به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نشینان و مووچه‌خۆران ده‌ركرد، له‌وانه كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی 400 هه‌زار دینار بێت و بڕینی ده‌رماڵه‌كانمان ده‌رهێنا، هه‌روه‌ها بڕگه‌یه‌كمان دانا كه‌له دوای جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌بێت پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌مێنێت".
پێشتر رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو ئەگەر پرۆژە یاسای چاكسازی، وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خەرجییەكی زۆری بەفێڕۆچوو و دەستكاریكردن لە سیستەمی پاشكەوتی مووچە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندا دەبێت.
هــ. ر
AM:11:19:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت