مانگی داهاتوو دیارده‌ی "مانگگیرانی خوێناوی" روو ده‌دات
دیاردەی مانگ گیران روو دەدات
وێستگه نیوز ـ
ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به تێبینیكردنی نهێنییه‌كانی ئاسمان و دیارده‌كانی گه‌ردوون ده‌كه‌ن، ده‌توانن له مانگی داهاتوو چێژ له درێژترین مانگگیرانی سه‌ده‌ی 21 وه‌رگرن.
به‌گوێره‌ی زیانیاریه فه‌له‌كناسییه‌كان، زۆربه‌ی خه‌ڵكی نیوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی ده‌توانن ئه‌و دیارده‌یه ببینن و ماوه‌كه‌ی ده‌گاته 103 خولهك و له 27 مانگی داهاتوو دیارده‌كه روو ده‌دات.
هۆكاری درێژی ماوه‌ی مانگگیرانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌و كات مانگ به‌ناو سێبه‌ری تاریكی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت كه به "umbra" ناسراوه، هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مانگ به‌شێوه‌یه‌كی سوورباو بدره‌وشێته‌وه و ببێته هۆی ده‌ركه‌وتنی "مانگی خوێناوی".
پیشبینی ده‌كرێت مانگگیرانی گشتی ماوه‌ی كاتژمێرێك و 43 خولهك بخایه‌نێت، به‌ڵام مانگگیرانه بهشییهكه تا چوار كاتژمێر درێژه ده‌كێشێت.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه فه‌له‌كناسییه‌كان، مانگیرانی ته‌واو له كاتژمیر 8:30 به‌كاتی گرنچ ده‌ستپێده‌كات و له كاتژمێر 10:13 خولهك ته‌واو به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. چه‌قی مانگرتنه‌كه‌ش له كاتژمێر 9:22 خولهك به‌كاتی گرنچ ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه بیركارییهكانیش، ماوه‌ی درێژترین مانگگرتن له كاتژمێرێك و 47 خولهك زیاتر نییه، كه پێشبینی ده‌كرێت مانگگرتنی ئه‌مجاره ته‌نیا چوار خوله‌كی كه‌متر بێت بۆئه‌وه بگاته ئه‌و پێوه‌ره، له‌كاتێكدا مانگگرتنهكهی 16 یۆلیۆی ساڵی 2000 له‌و ریكۆرده نزیك بووه‌وه و گه‌یشتنه كاتژمێرێك و 46 خولهك و 4 چركه، به‌مه‌ش كه‌متر له یه‌ك خولهك مابوو پێوه‌ره‌كه ته‌واو بكات و ببێت به درێژترین مانگگیران له مێژووی گه‌ردوونی.
زانایانی گه‌ردوونی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای لاتین راسته‌وخۆ دوای خۆرئاوابوون له 27ی یۆلیۆ ده‌توانن دوا قۆناغه‌كانی ئه‌و مانگگرتنه ببینن، له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی نیوزیله‌ندا به‌ر له خۆرهه‌ڵاتن ده‌توانن له 28ی مانگ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌و دیارده‌یه ببینن.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و دیارده فه‌له‌كییه نابینرێت و، مانگگرتنی ته‌واو له هه‌ندێك به‌شی كیشوه‌ری ئاسیای ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیای رۆژهه‌ڵات رووده‌دات و، هه‌رێمی كوردستانیش كه ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گۆی زه‌وی، به‌ر چه‌قی مانگرتنه‌كه ده‌كه‌وێت.
هه‌رچی به‌ریتانیاشه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه، واتا له كۆی 103 خوله‌كی مانگگرتنهكه، پێبینی ده‌كرێت ته‌نیا 84 خولهك له‌و وڵاته ببینرێت.
مانگگیران كاتێك رووده‌دات، كه هه‌ریه‌ك له زه‌وی، مانگ و خۆر ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵی راست و، زه‌وی ده‌كه‌وێته نێوان مانگ و خۆر، كاتێكیش مانگ به‌و ناوچه تاریكه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه له سێبه‌ری زه‌وی درووست بووه، زه‌وی به‌ری تیشكی خۆر له مانگ ده‌گرێت و رێگه نادات رووناكی خۆر بگاته سه‌ر رووی مانگ و دیارده‌ی مانگگیران روو ده‌دات.
زانایان باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، له‌كاتی روودانی ئه‌و دیارده‌یه مانگ له دوورترین خاڵیدا ده‌بێت له زه‌وی، كه‌پێی ده‌گوترێت "ئه‌وج"، ئه‌مه‌ش واده‌كات مانگ له قه‌باره‌ی ئاسایی خۆی بچووكتر ده‌ركه‌وێت و ماوه‌یه‌كی زیاتریشی ده‌وێت تا ناوچه‌ی سێبه‌ری زه‌وی تێده‌په‌ڕێنێت.
جێگای ئاماژه‌پێدانه، له هه‌ریه‌ك له ئه‌ندرۆید و "iOS" ئه‌پی تایبه‌ت هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بتوانن وێنه‌ی ئه‌و دیارده نامۆیه تۆمار بكه‌ن.
س: K24
هــ. ر
PM:10:41:27/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 27118
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت