زانیاری سه‌باره‌ت به مانگ گیرانه‌كه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه بخوێنه‌وه
مانگ گیران لە جیهان و هەرێمی کوردستان روو دەدات
وێستگه نیوز ـ سالار حاجی عه‌لی
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه مانگ گیران به ره‌نگی سوور رووبدات و له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستپێده‌كات و چوار كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەپێی پێوانەی گەردوونناسەکانی جیهان، مانگ گیرانی درێژ‌و تەواو بەڕەنگی (سور) له جیهاندا روو دەدات لە هەرێمی کوردستانیش رۆژی 27ی ئه‌م مانگه لە کاتژمێر هه‌شتی شه‌و بەدواوە مانگیران دەست پێ دەکات.
هه‌روه‌ها مانگ گیرانەکە نزیکەی شەش کاتژمێر بەردەوامی دەبێت تا کۆتایی، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار کاتژمێر بەردەوامی دەبێت، هەروەها لە کاتژمێر نۆ بەدواوە دەتوانن مانگ گیرانی سروشتی بهرەنگی (سور) بە تەواوی سەیری بکەن كه ئەمە حاڵه‌تێكی دەگمەنە.
مانگ گیرانە سروشتی زۆر ساڵ روو دەدات، سێبەری زەوی بەر مانگ دەکەوێت واتە زەوی دەچێتە بەرخۆرو بە ئارەستهی دوور لە بەینی مانگ و خۆردا دەروات، هەروەها زەوی بە چەند کاتژمێر پیایدا تێپەڕدەبێت بە ئاڕاستەی رێک، ئەمەش وادەکات لە هەرێمی کوردستان مانگ گیرانی تەواو روو بدات.
هه‌روه‌ها لە 13ی ئه‌م مانگه دیاردەی خۆرگیرانیش روو دەدات، بەڵام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
هــ. ر
PM:06:42:08/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 16042
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت