به وێنه.. جەژنانە بە منداڵانی چاكسازیی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر بەخشرا
کاتی کۆکردنەوەی دیارییەکان
وێستگه نیوز ـ خومار عەبدولباقی
تۆڕی گه‌نجانی نیشتمان و گۆڤاری ژن، کە له مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی #جه‌ژنانه‌یان راگه‌یاندبوو، له رۆژانی جه‌ژندا جه‌ژنانه‌یان دایه مناڵانی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر.
ئاڤان جاف، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ژن و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه بە وێستگه نیوزی راگەیاند: "مه‌به‌ست له هه‌ڵمه‌ته‌كه دڵخۆشكردن و ئاوڕدانه‌وه بوو له‌و منداڵانه‌ی به‌بێ تاوان له‌نێو زیندان به ناچاری ده‌ژین و، باجی هه‌ڵه‌ی كولتوور و كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن".
وتیشی: "بیرۆكه‌كه‌م له ئه‌نجامی نزیكی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بەڕێوهبهرایهتی چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر بۆ دروستبوو، هه‌ڵمه‌ته‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تۆڕی گه‌نجانی نیشتمان ئه‌نجامدرا".
له مانگی ره‌مه‌زاندا ههڵمهتەکە له رێگه‌ی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە راگەیه‌ندرا، دوای کۆکردنەوەی بڕێک کۆمەک و هاوکاری و کڕینی جلوبه‌رگ و پێداویستی و یاری منداڵان، لە رۆژانی جەژندا بەخشرانە منداڵان.
هــ. ر
PM:02:17:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت