بەغدا 100 هه‌زار دیناری جه‌ژنانه ده‌داته مووچه‌خۆرانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی
جەژنانە دەگەڕێتەوە
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی ئابی 2019 بڕیاریدا، بڕی 100 هه‌زار دینار جه‌ژنانه به‌و كه‌سانه ببه‌خشێت كه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، له‌كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه مووچه‌ی ئه‌و توێژه‌ی راگرتووه.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه، بڕی 100 هه‌زار دینار بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه خه‌رج بكات.
خه‌رجكردنی جه‌ژنانه بۆ به‌شداربووانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابوردوو، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕیاریدا، مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌ت و لایه‌نانه‌ی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌وه پێشوه‌خت بدات كه كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان ده‌كه‌وێته كاتی جه‌ژنی قوربانه‌وه.
پێدانی جه‌ژنانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه به سودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی داراییه‌وه مووچه‌ی ئه‌و توێژه‌ی له هه‌رێمی كوردستان راگرتووه، كه به سه‌دان مووچه‌خۆر بوون.
هــ. ر
PM:03:36:06/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 19532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت