مێركڵ: چیتر ئەوروپا پشت بەئەمریكا نابەستێت بۆئەوەی پارێزگاری لێبكات

‌ئەنگیڵا مێركڵ،

وێستگه‌ نیوز ـ
راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند ناتوانن چیتر پشت بەئەمریكا ببەستن بۆئەوەی پارێزگاریان لێ بكات.


ئەنگیڵا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا لە میانی مەراسیمی پێشوازیكردن لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا وتی: "ئێستا كاتی ئەوەیە ئەوروپا پشت بەخۆی ببەستێت، چونكە ئەمریكا پارێزگاری لێ ناكات".

مێكڵ روونیشیكردەوە: ئەوروپا چیتر ناتوانێت پشت بە ئەمریكا ببەستێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لێ بكات لەهەر بارودۆخێكدا و پێویستە ئەوروپا خۆی جڵەوی كاروبارەكان بگرێتەدەست.

مێركڵ وتیشی: "ئەو زەمانە بەسەرچوو كە ئەوروپا پشتی بەئەمریكا دەبەست بۆئەوەی پارێزگاریان لێ بكات و دووپاتیكردەوە پێویستە لەسەر ئەوروپا خۆی جڵەوی كاروبارەكان بگرێتە دەست و كاروبارەكانی بەرێوەببات".

هــ. ر


AM:11:48:11/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 4486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو