ئەڵمانیا... ئەنگێلا مێركڵ لەپێشەنگدایە


وێستگە نیوز-

میدیاكانی جیهان بڵاویانكردووەتەوە لەكاتێكدا لە شەش هەفتەی داهاتوودا هەڵبژاردنە گشتییەكان لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن، بەپێی ڕاپرسییە فەرماییەكان مێركل لە پێشەنگدا دێت.

لاى خۆیانەوە ئاژانسەكانی هەواڵی ئەڵمانیا ئاماژە بەوەدەكەن، لەكاتێكدا چەند مانگێك لەمەوبەر بەپێی راپرسییەكان ئەنگێلا مێركڵ و مارتن شوڵز كاندیدی سۆشیاڵ دیموكراتەكان دەنگەكانیان یەكسانبوون، لەئێستادا مێركڵ و هاوپەیمانێتییەكەی بەڕێژەی لەسەدا 14% لەپێشەوە دێن.

ئاژانسەكان ئاماژەیان بەوەشداوە، بەپێی راپرسییەكان دەنگی مێركڵ لەناو گەنجاندا زۆر بەهێزە بەشێوەیەك كە بەپێی راپرسییەكەی فۆرسا، مێركل لە 57%ی دەنگی ئەوانە بەدەست دەهێنێت كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 21 ساڵ دەبێت. لەبەرامبەردا شوڵز دەنگی تەنها لەسەدا 21ی ئەو دەنگدەرانە بەدەست دەهێنێت كە لەو تەمەنەدان.


PM:02:44:14/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو