پارتەكەی میركڵ سەركەوتنی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەڵمانیا بەدەستهێنا

‌ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

پارتەكەی ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەو وڵاتە سەركەوتنی بەدەستهێناو لەپێش هەریەك لەپارتە راستڕەوە نەتەوەیی و میللیەكانەوە كەوتووە.

بەپێی زانیارییەكان كە میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردۆتەوە، لەنێوان 32.5 بۆ 33.5ی دەنگەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكە پارتەكەی مێركڵ چنیویەتییەوە.

هاوكات بەپێی میدیاكانی ئەڵمانیا، پارتی دیموكراتەكان لەپلەی دووەمدا دێن و لە 21%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە، هەروەها پارتی تووندڕەوە راستڕەوەكان بەڕێژەی لە 13.5ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە، هاوكات پارتی چەپی رادیكاڵ لە 9%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، هەروەها لیبراڵەكان و پارتی سەوزی ئەڵمانی بەپێی بۆچوونەكان لەدوای ئەو پارتانە كەمترین دەنگیان بەدەستهێناوە.

لایخۆیەوە ئەنگێلا مێركڵ-ی تەمەن 63 ساڵ، لەكاتی چوونی بۆ بنكەیەكی دەنگدان لە شاری بەرلینی پایتەخت رایگەیاند: "دەمانەوێت پاڵپشتی ئەو پاڵنەرانەی گەلی ئەڵمانی بكەین، تا بتوانین زۆرترین خەڵك لەخۆمان كۆبكەینەوە".

لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی ساڵی رابردووی ئەو وڵاتەشدا، پارتەكەی مێركڵ تووشی شكست و هەوراز و نشێوێكی سەخت بۆوە، كاتێك دەنگەكانی چوون بۆ پارتی راستڕەوی ئەڵمانی تووندڕەو، كە توانی سوود لە هەڵەی سیاسەتەكانی مێركڵ وەربگرێت، كاتێك لە ساڵی 2015 بڕیاریدا، سنوورەكانی وڵاتەكەی بەڕووی زیاتر لە 1 ملیۆن پەنابەر بكاتەوە.



د.ف


PM:08:08:24/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3686 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو