بەڤیدیۆ... مێركڵ تەماتە باران كرا


وێستگە نیوز-

لەماوەی هەفتەیەكدا دوو جار لەلاین خۆپیشاندەرانەوە، تەماتە بارانی ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا دەكرێت.

لایخۆیەوە پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشكرایكردووە، لەمیانەی بەشداریكردنی لە چالاكییەكی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی وڵاتەكەی لەشاری فۆلگاستی سەربە ولایەتی مێكلنبۆرگ فۆربۆمرنی ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ لەلایەن خۆپیشاندەرانی نەیاری پارتەكەی مێركڵ كەپارتی یەكێتی دیموكراتی مەسیحیە، تەماتەی تێگیرا و جلەكانی پیس دەبێت.

هاوكات لەو خۆپیشاندانەدا نزیكەی 150 كەس لە راستڕەوە تووندڕەوەكان بەشداریان تێداكردبوو، هوتافیان لەدژی سیاسەتەكانی مێركڵ دەوتەوە.

لە 5ی ئەم مانگەش ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، رووبەڕووی تەماتەباران بۆوە لەلایەن خۆپیشاندەرە راستڕەوەكانی وڵاتەكەیەوە.


AM:11:22:09/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 7166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو