به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر: فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ستگیر نه‌كراوه لەشوێنێکی تایبەتە و چارەسەر دەکرێت
عەبدولخالق تەلعەت و فەرهاد پیرباڵ
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵكو له لایه‌ن كهسوكارهكهیه له شوێنێكی تایبه‌ته و دوو پزیشك چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: د. فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاره‌كه‌ی له شوێنێك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و باره سه‌خته ده‌روونیه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ باره جه‌سته‌ییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت.
وتیشی: "فه‌رهاد پیرباڵ دوو پزیشكی بۆ دانراوه، ئه‌و دوو پزیشكه چاره‌سه‌ر بۆ د. فه‌رهاد ده‌كه‌ن، ئێستا باری ته‌ندروستی زۆر باشه، نه له‌ناو به‌ندیخانه‌یه و نه له‌گه‌ڵ هیچ بهندییهكدایه، به‌ڵكو له شوێنێكی زۆر تایبه‌ت دانراوه".
ئه‌وه‌شی باسكرد: بنه‌ماڵه‌كه‌ی براو خوشك و كوڕ و كچه‌كانی رۆژانه سه‌ردانی ده‌كه‌ن، پێداویستییه‌كانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی زۆر باشه، باره دهروونیهكهشی خه‌ریكه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت كه دكتۆره‌كان شه‌ش مانگییان بۆ داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ بكرێت.
داواشی كرد، لایه‌نه سیاسی و ئۆپۆزسیۆنه‌كان پرسی د. فه‌رهاد نه‌كه‌نه بابه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، چونكه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر وتی، د. فه‌رهادیش هاوڵاتییه‌كی ئه‌م شاره خۆشهویستهیهو هه‌موو ئاواتێكیان ئه‌وه‌یه كه ناوبراو چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت و بگه‌ڕێته‌وه زانكۆ و وانه به خوێندكاران بڵێته‌وه.
د. فه‌رهاد پیرباڵ، ته‌مه‌نی نیزكه‌ی په‌نجا و هه‌شت ساڵه و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و مامۆستای چه‌ند زانكۆیه‌ك بووه، له‌ماوه‌ی رابردووبههۆی شێوازی ده‌بڕینی ره‌خنه‌كانی چه‌ندین جار تووشی كێشه بووه، تا دواجار له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ بڵاوكرایه‌وه كه‌له گرتوخانه‌ی هه‌ولێر به‌ندكراوه.
هــ. ر
PM:09:52:29/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5739
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت