كه‌س لێم ناپرسێته‌وه‌

‌فەرهاد پیرباڵ

وێستگه‌ نیوز ـ
فه‌رهاد پیرباڵ، مامۆستای زانكۆ و روناكبیر رایدەگەیەنێت، ئێستا ئەو لە دەرەوەی زیندانە هیچ كەس نایەت لێی بپرسێتەوە، دەشڵێت، "ئەرێ من بۆچی سێ مانگ زیاتر زیندان بووم چ هێزێك بوو لە سەرووی یاسا منی دەست بەسەركردبوو".


فەرهاد پیرباڵ، لە هەژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "خۆ ئێستا لە دەروەی زیندانم دۆخەكە بە هەمان شێوە ماوە، هیچ كەس نایەت لێم بپرسێ؟! یان لێم بپرسێتەوە".

دەشڵێت: "كەسێك نایەتە لام لێم بپرسێ من بۆچی سێ مانگ زیاتر لە زیندان بووم، چ هێزێك بوو لە سەرووی یاسا منی دەست بەسەركردبوو، ئەدی ئێستا بەتەمان چم لێ بكەن".

فەرهاد پیرباڵ، ئه‌وه‌شی وتووه‌: "شێر كپ دەكەوێت بۆ ئەوەی بە گوڕ و هێزێكی تازە هەستێتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای دەستگیركردنی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ رۆژی 17ی ته‌مموزی 2018، فەرهاد پیرباڵ ئازاد كراو و گەڕایه‌وه‌ ناو كه‌سوكاری.

هــ. ر


PM:08:09:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 38239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت