له هه‌ولێر كه‌مپینێك بۆ ئازادكردنی د. فهرهادپیرباڵ راگه‌یه‌ندرا
فه‌رهاد پیرباڵ.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز- ره‌هێل سه‌مه‌د
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی تێكچونی ره‌وشی ته‌ندروستی د. فه‌رهاد پیرباڵ، ژماره‌یه‌ك له چاڵاكوانی مه‌ده‌نی له هه‌ولێر كه‌مپینێكیان بۆ ئازادكردنی راده‌گه‌یاند، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش ئه‌و هه‌وڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له تێكچونی بارودۆخی ناوبراو ده‌كات.
دڵزار حه‌سه‌ن، هاورێی نزیكی د. فه‌رهاد پیرباڵ، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك له چاڵاكوانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مده‌نی له هه‌ولێر به‌نیازین كه‌مپینێك بۆ ئازادكردنی د. فه‌رهاد پیرباڵ رابگه‌یه‌نین و داوای ئازادكردنی بكه‌ین".
وتیشی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارینهی ده‌ستمان كه‌وتوه ئه‌و هۆكارانه‌ی فه‌رهاد پیرباڵی له‌سه‌ر به‌ندكراوه به‌و شێوه‌یه نیه، ئه‌وه‌ندی ئێمه ئاگه‌داربین ئه‌و كه‌سه هیچ نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ده‌یه‌وێ بۆچوونه‌كانی ده‌بڕێت".
ئه‌و هاوڕێیه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه فه‌رهاد پیرباڵ له به‌ندیخانه ماوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی ده‌روونی ناوبراو ده‌كات، ئه‌وه‌شی ئێمه ئاگه‌داربین بارودۆخی ده‌روونی فه‌رهاد پیرباڵ خراپه".
له‌لایه‌نخۆیه‌وه هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه ره‌وشی فه‌رهاد پیرباڵ خراپه دووره له راستی، به‌ڵكو رۆژانه رێگا به كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌درێت سه‌ردانی بكه‌ن و تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه".
وتیشی: "ناوبراو له‌شوێنیكی تایبه‌ت به‌ندكراوه و جیا له‌وانی تر 24 كاتژمێر ده‌رگای بۆ كراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ردانی كه‌سوكاره‌كه‌ی".
سه‌باره‌ت به هۆكاری مانه‌وه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی وته‌بێژ پۆلیسی هه‌ولێر هیچ زانیاریه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌خسته‌روو.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌ی هاوڕێكانی ده‌ستگیركردنی فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌رداوای كه‌سوكاره‌كه‌ی و داواكاری گشتی بووه، تا ئه‌و دولایه‌نه‌ش داوا نه‌كه‌ن، ناتوانرێت ئازاد بكرێت".
د. فه‌رهاد پیرباڵ، ته‌مه‌نی نیزكه‌ی په‌نجا و هه‌شت ساڵه و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و مامۆستای چه‌ند زانكۆیه‌ك بووه، له‌ماوه‌ی رابردووبههۆی شێوازی ده‌بڕینی ره‌خنه‌كانی چه‌ندین جار تووشی كێشه بووه، تا دواجار له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له گرتوخانه‌ی هه‌ولێر به‌ندكرا.
هــ. ر
PM:08:50:27/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5243
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت