حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی 44 هه‌مین ساڵیادی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێوه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، رژێم ئه‌و رۆژه ره‌شترین رق و قینی خۆی به‌سه‌ر قه‌ڵادزێدا باراند و ویستی به ته‌واوی شار و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له‌ناو به‌رێت.
له په‌یامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌له ماڵپه‌ری فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: "ئەمڕۆ چل و چوار ساڵ بەسەر بۆمبارانکردنی شاری خۆڕاگری قەڵادزێ لەسەر دەستی رژێمی پێشووی عیراقدا تێدەپەڕێت، کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان رۆڵەی كوردستان، وێڕای بە ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی کە ئەو دەمە لە سەروەختی شۆڕشی ئەیلوولدا شاری قەڵادزێی ئازاد لە ئامێزی گرتبوو".
ئه‌وه‌شی وتووه: "رژێم ئه‌و ڕۆژه ره‌شترین رق و قینی خۆی به‌سه‌ر قه‌ڵادزێدا باراند و ویستی به ته‌واوی شار و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له‌ناو به‌رێت، به‌ڵام ئەوەی ئاکامی تیاچوون بوو، ستەمکاران و مەرگدۆستانی ئەو رژێمە بوو کە کوردستانی خستبووە بەر شاڵاوی بۆمباران و کیمیاباران و سووتاندن و راگواستنی زۆرەملێ".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "قەڵادزێ و شار و گوندەکانمان بە سەربەرزی و خۆڕاگری مانەوە و ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانکردنەوە و شارستانیی گەلەکەمان سەرکەوت، ئێستاش لەجێی زانکۆیەکی شەهید، کوردستانییان خاوەنی دەیان زانکۆی سەردەمیانەن".
راشیگه‌یاندووه: "ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی کاریگەری و ئاسەوارە نەرێنییەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی وێرانکردن و بەسووتماککردنی کوردستان لەسەر دەستی رژێمە ستەمکارەکانی عیراق، لە هەموو لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی و فەرهەنگییەکانەوە، لە پلان و کارە هەرە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كاری بۆ ده‌كات".
باسی له‌وه‌شكردووه: "له‌م یاده‌دا، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی 1974 و راپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی 1982ی قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان".
24ی نیسانی ساڵی، 1974 کاتێک هاوڵاتییانی قەڵادزێ سەرقاڵی ژیانی خۆیان بوون، چوار فڕۆکەی سیخۆی حکومەتی بەعسی رووخا‌و بۆمبارانی کردن، بەم هۆیەوە 130 هاوڵاتی شەهیدبوون و 240 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هه‌ر لەو رۆژەدا لە قەڵادزێ ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی سلێمانی شەهید کران، کە ئەو کات بەشێوەی کاتی زانکۆکە لە ترسی حکومەتی بەعسی رووخا‌و بۆ قەڵادزێ گوازرابووەوە.
هــ. ر
AM:09:52:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت