قه‌ڵادزێ.. لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاڵای پارتی سوتێندرا
وێستگه نیوزـ
چەند وێنەیەکی سوتاندنی ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەڵادزێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا چەند کەسێک دەردەکەوتووه ئاڵا و دروشمەکانی یادی دامەزرانی پارتیان لەسەر شەقامەکان لێكردووه‌ته‌وه و سوتاندویانه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه بەرپرسانی پارتی لە ناوچەکە ئه‌وه‌یان پشتڕاستکردووه‌ته‌وه کە چەند کەسێک هەستاون بە داگرتنی ئاڵاکانیان و سوتاندویانن، راشیانگه‌یاندووه كه لە ئێستادا لەسەر سوتاندنی ئاڵاکانیان هیچ ناڵێن.
لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا و لە یادی دامەزراندنی پارتیدا، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان ئاڵای حزبەکەی لە بەشێک لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا هەڵواسی.
پێشتریش له كاتژمێر یەك و سی خولەكی بەرەبەیانی سێشەممە 15ی ئابی2017 ، لە نزیك باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، چەند كادیرێكی پارتی له‌كاتی خۆئامادەكردن بۆ ساڵڕۆژی دامەزاندنی پارتی لافیتەیان هەڵواسیوە و به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه كادرێكی پارتی گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌وه عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە بە میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو "به‌هۆی روداوه‌كه هەڤاڵ رێزان مەجنوون گیانی لەدەستدا‌و هەڤاڵێكی دیكەشمان بەناوی شێخ بایز بە سەختی بریندار بوو، کەسێکی دیکەش بریندار بووە".
وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، باسی لەوەش كرد، تا ئێستا بۆیان روون نەبووەتەوە، رووداوەكە بەمەبەست بووە یاخود تەنیا رووداوێكی هاتووچۆ بووە و وتیشی "لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بەردەوامە و ئێمە چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی لایەنە ئەمنییەكان دەكەین، تا هۆكاری راستەقینەی رووداوەكە دەزانین هیچ كەس و لایەنێك تۆمەتبار ناكەین".
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و روداوه كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر 1:30 خوله‌ك، له نزیك بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی تیۆتا لاندكرۆزه‌ر تایبه‌ت و نیسان پیكاب به یه‌كیاندا داوه.
وتیشی: "ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە پیكاب نیسانەكەدا، سەرنجام كەسێك گیانی لەدەستداوە و دوو كەسیش برینداربوون، بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆش لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە ده‌ستپێكردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه كه‌سێك كه كادری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌و سه‌رقاڵی هه‌واڵیسینی ئاڵا بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوكارێكی بۆ یادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستداوه و دوانی دیكه‌ش بریندارن."
PM:09:35:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت