رونكردنهوهی قایمقامی پشدەر لهسهر دهركهوتنی ئۆتۆمبیلی ئێرانی لهو قهزایه
وێستگه نیوزـ
قائیمقامیەتی قەزای پشدەریش ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لەوە کردووە، هێزێکی سوپای پاسداران هاتووەتە شاری قەلادزێ.
ئەمڕۆ دووشهممه ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی کە تابلۆ و ئاڵای ئێرانیان لەسەربوو لە بازاڕی قەلادزێ دەرکەوتن، ڕوونکردنەوەیەکی لهوبارهیهوه بڵاوكردهوه.
قایمقامی قهزای پشدهر له رونكردنهوهكهیدا رایگهیاند: ئەو هیزە پاسەوانی سنورە و هاتوون بۆ قەڵادزێ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پاسەوانی سنوری عیراق، وتیشی: مەرزەکانی نێوان پشدەر و سەردەشت لە چوارچیوەی بەرنامەیەک ڕێکخراون لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوری هەرێم و ئێران، بەپێی ئەو بەرنامەیە کۆبوونەوەی هاوبەش سازدەکریت جارێک کۆبوونەوەکان لە سەردەشت و جاری دواتر لە قەلادزێ.
راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ وەفدێکی مەرزی سەردەشت بە شێوەیەکی فەڕمی هاتووەتە قەڵادزێ، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ پاسەوانی سنور، دوای نانخواردنیش نیوەڕۆ لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانی سنور بە بازاڕی قەڵادزێدا تێپەڕیون، دواتر گەڕاونەتەوە بۆ سنوور بەمەبەستی سەردانی چەند خاڵێکی مەرزی.
ر.ع
PM:10:48:11/12/2017
ئهم بابهته 4372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت