‌سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
‌د. جوان ئیحسان، سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی‌

وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی له‌گه‌ڵ ره‌نج سه‌نگاوی، له‌ كه‌ناڵی رووداو بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئەگەر میدیایەك بەئەنقەست بێرێزی بە هەر كاندیێكی حزبی شەهیدان بكات، راگەیاندنی یەكێتی سەر پشك دەكەن بۆ وەڵامی دروست و پوخت بۆ ئەو هەوڵە شكستخواردوانە.

شه‌وی‌ رابردوو ڤیدیۆیه‌كی‌ د. جوان ئیحسان، سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی‌ به‌خێرایی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆوه‌، هۆكاره‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌بوو ره‌نج سه‌نگاوی‌ پێشكه‌شكار له‌ كه‌ناڵی‌ رووداو هه‌ڵه‌یه‌كی‌ بۆ ناوبراو راستكردوه‌ته‌وه‌.

كرۆكی‌ بابه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌بوو كاتێك ره‌نج سه‌نگاوی‌ پێشكه‌شكار وای‌ نیشانده‌دات كه‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانی‌ كردوه‌ته‌"مه‌وقیفه‌وه‌" به‌وه‌ی‌ ئاگادار نییه‌ له‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراقی‌ وه‌زیری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ نییه‌.

له‌دوای‌ ته‌واوبونی‌ به‌رنامه‌كه‌ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ته‌نی‌ و به‌فراوانی‌ ئه‌و به‌شه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ ره‌نج سه‌نگاوی‌ پێشكه‌شكار ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ عیراق وه‌زیری‌ مافی‌ مرۆڤی‌ نییه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا جوان ئیحسان قسه‌ له‌سه‌ر وه‌زیری‌ مافی‌ مرۆڤ ده‌كات.

لای خۆیەوە نووسینگەی رۆژنامەوانی د. جوان ئیحسان سەرۆکی لیستی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی روونکردنەوەکە:
دوای بەشداریكردنی د.جوان ئیحسان فەوزی، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە سلێمانی، لە بەرنامەی 10 پرسیاری كەناڵی ڕووداو تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، پرسیارێكی بێژەری كەناڵەكە تایبەت بە مافی مرۆڤ و لە د. جوان كراو و وەڵامێكی گونجاویش بۆ پرسیارەكەی درایەوە، هیچ كات ئەو پرسیارە  لەبارەی بوونی وەزیر و وەزارەتێك تایبەت بە مافی مرۆڤ لە نەكرا، كە ئایا حكومەت لەم كابینەیەدا ئەو وەزارەتەی ماوە، یان نەیماوە، بەڵكو پرسیارەكە لەبەشی كۆتایدا ئاڕاستەیەكی تری وەرگرت وەك بڵێت لە كۆنترۆڵەوە كاكی پێشكەشكار ئاگادار بكەنەوە خۆرسكانە پرسیارەكە بگۆرێت و دوای وەڵامەكانی د.جوان، بڵێت "خۆ حكومەتی عیراق ئەو وەزارەتەی نەماوە".

وروژاندنی بابەتێكی لەم شێوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بۆ لێدانی كەسایەتی سەرۆكی لیستی حزبی شەهیدان لە هەڵبژاردندا هیچ واتایەكی تر هەڵناگرێت.

لێرەوە و لەم رونكردنەوەیەوە رایدەگەیەنین، ئەو وەزارەتە سەرەتا لە كابینەی حكومەتدا بوونی هەبووە و دواتر لە چوارچێوەی چاكسازی وەك دەستەیەك كاروبارەكانی مافی مرۆڤی پێ سپێردراوە لە حكومەتدا و سەرۆكی دەستەكەش ئیمتیازی وەزیری هەیە.

بەداخەوە هەر ئامانجێك لە پشت ئەو بابەتەوە بێت بۆ بێرێزیكردن بە سەرۆكی لیستی یەكێتی مایەی قبوڵنییە و ئێمە خوازیارین راگەیاندنەكان ئەركی رۆژنامەوانی خۆیان بزانن و نەبنە مادەی سۆشیال میدیا  و هەوڵی لەكەداركردنی كاندیدی لایەنەكانبدەن، ئێمە دەمانەوێت كەشی بانگەشەی هەڵبژاردن بەئارامی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، ئەگەر میدیایەك بەئەنقەست بێرێزی بە هەر كاندیێكی حزبی شەهیدان بكات، راگەیاندنی یەكێتی سەر پشك دەكەین بۆ وەڵامی دروست و پوخت بۆ ئەو هەوڵە شكستخواردوانە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی د. جوان ئیحسان
سەرۆكی لیستی یەكێتیی نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی


PM:02:44:16/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 68265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌





زۆرترین خوێندراو